بۆ گەیاندنی پەیامی مستەفا کازمی، وەزیری دەورەی عێراق سەردانی تاران دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بەم زووانە له‌ڕێگه‌ی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، بانگهێشتنامه‌یێکی ئاراسته‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆکی ئێران کرد که‌ به‌شداری له‌ لوتکه‌ی به‌غدا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و شاندی یاوه‌ری به‌سه‌ردانێک دەگاتە تاران و له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌یسی، سه‌رۆک کۆماری ئێران و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ کۆ ده‌بنه‌وه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی چه‌ند ته‌وه‌رێکی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌کان و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌که‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران ده‌کات، هه‌روه‌ها نامه‌یه‌کی بانگهێشنامه‌ی مسته‌فا کازمی راده‌ستی سه‌رۆکی ئێران ده‌کات، به‌مه‌به‌ستی به‌شداری کردنی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌ی وڵاتانی دراوسێی عێراق له‌ به‌غدا.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، قاسم ئه‌عره‌جی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، رائد جوحی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران و ئیحسان عه‌وادی سه‌رۆکی به‌شی وڵاتانی دراوسێ له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ یاوه‌ری، فوئاد حسێن بۆ ئێران ده‌که‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3034

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha