سەرۆک وەزیرانی عێراق: بەم زووانە رێکارەکان بۆ پرۆژەی چاکسازیی ئابووری وڵات دەستپێدەکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاند لەئەمڕۆوە رێکارە کارگێڕییەکان دەستپێدەکەن و لەرێگەیەوە جارێکی دیکە ئابووری عێراق دەگەشێننەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای چاکسازی کرد و رایگەیاند کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ راگەیاندنی دەستپێکردنی رێکارەکانە بۆ پرۆژەی چاکسازی و بەبەهێزییەوە کار بۆ گەڕانەوەی ئابووری وڵات دەکەن، دوای ئەوەی لەئەنجامی بڵابوونەوەی گەندەڵی دۆخی ئابووری گەیشتە ئەم قۆناغەی ئێستا.

ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆژەی چاکسازی پێشنیاز و چارەسەری بۆ قەیرانە داراییەکان دەخاتەڕوو کە سەرەکیترینیان پشت بەستنە بەیەک سەرچاوە، بۆیە لەماوەی 5 ساڵدا و لەرێگەی چاکسازییێکی گشتگیرەوە بۆ هاوڵاتیانی دەسەلمێنن کە ئەوان جدین لەجێبەجێ کردنی پرۆژەکەدا، لەگەڵ ئەوەشدا باوەڕیانوایە ئابووری وڵات زیانی بەرکەوتووە و مەحاڵە لەماوەیێکی کورتدا هەموو پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئامانجی پرۆژەکە بەهێزکردنەوەی دەوڵەتە، چوونکە حکوومەتەکان دێن و دەڕۆن بەڵام دەوڵەت دەمێنێتەوە بۆیە دەبێ کاربکەن بۆ گەڕانەوەی شکۆی ئابووری بۆ دەوڵەتی عێراق، حکوومەتی ئێستاش لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە ویستوویەتی چاکسازی بکات بەجۆرێک کەمترین بەریەککەوتن و زیانی بۆ هاوڵاتیان لێبکەوێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2957

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha