بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا حەیدەر مەتوڕی، فەرماندەی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی بە تەلەفیزیۆنی ڕووداوی رایگەیاند بەئامانجگرتنی تاوەرەکانی کارەبا لەم ناوچەیە هەیە، سێ تاوەر بە ئاراستەی مریەم بەگ و بەرزاییەکانی حەمرین کرانە ئامانج، پلانێکی گشتگیرمان هەیە، بۆ پاراستنی تاوەرەکان.
لە ماوەی حەوت مانگدا 160 تاوەری کارەبا تەقێندراونەتەوە، تەنیا مانگی رابردوو 36 تاوەر لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە، نەینەوا و سەلاحەدین کراونەتە ئامانج؛ داعش بەرپرسیارێتیی بەشێک لەو کردەوانەی گرتووەتە ئەستۆ و لە ماڵپەڕەکانیان وەکو چالاکی بۆ چەکدارەکانیان بڵاویان کردوونەتەوە.
زۆرترین کردەوەکان لە پارێزگای دیالەن، دوایین تاوەری کارەبا لەو ناوچەیە و لە خانەقین رۆژی یەکشەممە کرایە ئامانج.
هەر لە مبارەوە کەریم عەلی، جێگری یەکەمی پارێزگاری دیالە دەڵێت "داعش چەندین جار لە دیالە یان دەرەوەی دیالە ئەو تاوەرانەی تەقاندووەتەوە، ئەگەر کەسانێکی دیکەش ئەوە بکەن زانیاریم نییە، بەڵام هەر کەسێک ئەوە بکات لای ئێمە تیرۆرە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment