کوردپرێس:
میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند ئیوارەی هەینی 30ی تەمووزی 2021، لەگوندی بڕەدێی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ماتۆڕسكیلێکیان کردووە، كە دوو گەریلای لەسەر بوون.
هەربەپێی زانیارییەكان لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا، هەردو گەریلاكە کوژراون.
بۆردومانەكە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان"درۆن"ەوە ئەنجام درا و هاوڵاتیانی گوندەكە وێنەی بۆردومانەكەیان گرتووە.
بۆردومانی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە كاتێكدایە، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بە چڕی بۆردومانى بنارى قەندیل و برادۆستیان کرد کە لەماوەى یەک ساڵى رابردوودا تائێستا بەو چڕییە سنوورەکانى هەرێم بۆردومان نەکراون.
Your Comment