بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و په‌یامه‌دا مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌ت، ده‌ڵێت: "ئێمه پێش هه‌موو شتێک هاوخه‌می ئه‌و بارگرانییه‌ن، که مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕن".
سه‌رۆک وه‌زیران پێداگری له‌سه‌ر پشتیوانی له مافی ئازادی راده‌ربڕین و مافی خۆپیشاندان کردووه‌ته‌وه و له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "به هیچ شێوه‌یێک گله‌ییمان له راده‌ربڕین و داواکردنی مافه‌کانی خۆیان به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه نییه".
سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژیانه‌ی له میانی خۆپیشاندانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی شار و شارۆچکه‌کانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌کانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین روویدا، مه‌سرور بارزانی پرسیارێک ئاراسته‌ی رایگشتی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت: "به‌ڵام من با پرسیارێک بکه‌م، ئه‌وه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه روویدا، له‌سه‌ره‌تاوه قه‌ول بوو به‌و شێوه‌یه به‌ره‌و توندوتیژی بڕوات؟".
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ئه‌مه به هیچ شێوه‌یێک خزمه‌تی هاووڵاتیانی کوردستان ناکات و نه مووچه ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و نه مافه ره‌واکانی خه‌ڵکیش ده‌هێنێته دی".
له به‌شێکی دیکه‌ی په‌یامه‌که‌یدا، سه‌رۆک وه‌زیران، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌کانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان ده‌کاته‌وه و نایشارێته‌وه، که ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی که‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک شانی ده‌داته به‌ر و خۆی لێ بێبه‌ری ناکات و له‌و باره‌یه‌وه به مکووڕ بوونێکی زیاتره‌وه ده‌ڵێت: "به هه‌موو شێوه‌یێک ته‌حه‌ممولی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌مان کردووه".
مه‌سروور بارزانی، روانگه‌ی خۆی بۆ داهاتووی کوردستان و نه‌وه‌کانی ئاینده ده‌خاته‌ڕوو و په‌رۆشی خۆی بۆ داهاتووی خه‌ڵکی کوردستان روون ده‌کاته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات، "قه‌رز" چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی کێشه‌کان نییه و گرنگه له روانگه‌یێکی ستراتیژییه‌وه سه‌یری ئه‌و پرسه بکرێت و نه‌وه‌ی داهاتوو قه‌رزار نه‌کرێت. له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌کوو ساڵانی پێشووتر ته‌نیا قه‌رز بکه‌ین و قه‌رز بکه‌ین، کێ ئه‌و قه‌رزانه ده‌داته‌وه؟ ئه‌م ناخۆشییه با ئێمه هه‌وڵبده‌ین چاکی بکه‌ین، نه هێڵین بۆ دوای ئێمه نه‌وه‌ی دوای ئێمه بێت، دووچاری ئه‌و ره‌وشه ناخۆشه بێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment