کوردپرێس:
لیوا یەحیا رەسوڵ لەبەیاننامەیێکدا کە رایگەیاند، هێزەکانى دژە تیرۆر لەچەند ناوچەیەکى عێراق 14 تیرۆریستیان دەستگیر کردووە.
ئاماژەى بەوەش کردووە، دووان لەو کەسانەى دەستگیرکراون سەرکردە بوون لەداعش و بەهەماهەنگى لەگەڵ ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکراون.
یەحیا رەسوڵ روونی کردووەتەوە، ئەو دوو کەس پێکهاتوون لە ئەبو عەلى فەرماندەى مەفرەزەیێکى سەربازى، ئەبو خەتساء فەرماندەى مەفرەزەى بەرگریى ئاسمانى.
*لە ماڵپەڕی ناس نیوز وەرگیراوە
Your Comment