بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قەندیل محەمەد جبوری فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی سڵاحەدین رایگەیاندوە: "تیرۆرستانی داعش پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پۆلیسی نەوتیان لە کێڵگەی عەجیلی رۆژهەڵاتی تکریت داوە".
لیوا قەندیل محەمەد جبوری وتیشی: بۆ ماوەی نیو سەعاتێک شەڕ بووە و دواتر تیرۆرستان هەڵاتوون".
ناوبراو باسی لەوەش کردوە: "هیچ زیانێکی گیانی بەدواوەوە نەبووە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment