بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه راگه‌یاند، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان له چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کردووه، و هاوکات میدیاکانی سەر بە پەکەکە بڵاویان کردەوە، پێشمەرگەکانی سەر بە پارتی بە چەکی قورس هێرشیان کردوەتە سەر گەریلا.
فه‌ریق جه‌مال محەمەد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی په‌که‌که له چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کردووه، ئەمە چه‌ندین جاره په‌که‌که ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌کات، پێشمه‌رگە پارێزه‌ری هه‌رێمی کوردستانه، مافی خۆیه‌تی له هه‌ر شوێنێکی خاکی هەرێمی کوردستان پارێزگاری له هه‌رێم بکات".
ئاماژەی بەوەش کردوە، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و تورکیاوه چه‌ندین گوند چۆڵ کراون و ژماره‌یێکی زۆری هاوڵاتیانیش ئاواره‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان بون، "په‌که‌که رێز له خاکی هه‌رێمی کوردستان ناگرێت، بوه‌ته هۆکارێک بۆ سنوور به‌زاندنی سوپای تورکیا".
هاوکات میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ پێشمەرگەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی چارچڵی سەر بە هەرێمی مەتینا، بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گەریلاکانی هەپەگە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمڕۆ فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیا بە چڕیی بەسەر لە ناوچەی چارچڵی سەر بە هەرێمی مەتین، سووڕاونەتەوە، "لەگەڵ جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان، پێشمەرگەکانی سەر بە پارتی لە ناوچەی چارچڵی سەر بە هەرێمی مەتین، بەچەکی قورسەوە بەرەو ناوچەکانی گەریلا چون و هیرشیان کردوە، لە ئەنجامی ئەو دەستڕێژانەدا، ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە و هێشتاش بەردەوامە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، "گەریلا بۆ ئەوەی کە ئاڵۆزییەکان زیاتر نەبن، وەڵامی هێرشەکەیان نەداوەتەوە، بەڵام جموجوڵی هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی لە ناوچەکە بەردەوامە، هەروەها فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیش بەسەر ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment