کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، ڕۆژی هه‌ینی 23ی تەمووزی 2021 جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له كۆلۆنێڵ ئه‌شیل كۆمانده‌ری هێزه فڕه‌نسییه‌كان له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له عێراق و سوریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و هه‌رێم له‌ڕوی ئاسایش، مه‌ترسییه‌كان و جموجۆڵه‌كانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌هێزكردن و دامه‌زراندنی بنكه و باره‌گاكانی پێشمه‌رگه له ناوچه سنورییه‌كان، هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا، پلانی داهاتو بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و چه‌ند پرسێكی هاوبه‌ش، تاوتوێكران.
هه‌ردولا جه‌ختیان له هه‌مامه‌نگیی زیاتری نێوان هێزه سه‌ربازییه‌كان كرده‌وه بۆ زیاتر فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش بۆ ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت ئێستا كه داعش له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منی تێدا دروستبوه و بوه‌ته هه‌ڕه‌شه و ناسه‌قامگیری و نائارامی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها پاراستنی سنوره‌كان له دزه‌كردنی تیرۆریستان، ئه‌مه‌ش پێویستی به توندوتۆڵكردنی سنوره‌كان و به‌هێزكردنی بنكه و باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی دژ به داعشی له ناوچه‌كه‌دا به‌رز نرخاند و سوپاسی هاریكاری و ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی فڕه‌نسای كرد له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچه‌كه هه‌یانه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه‌ی به گرنگزانی كه تیمی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
Your Comment