به‌رپرسی ئه‌یاله‌تی ئه‌رزه‌ڕۆمی PKK لە پێکدادانی ئاگری کوژرا

بەشی تورکیا- له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆن ئێره‌ن-١٥ به‌رپرسی ئه‌یاله‌تی ئه‌رزه‌ڕۆمی PKK له‌ قه‌زای پاتنۆس له‌ پارێزگای ئاگری کوژرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی چیای كارته‌ڤین له‌ قه‌زای پاتنۆس له‌ پارێزگای ئاگری ئه‌نجام داوه‌.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە "له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیشی تیادا به‌كار هێندرا سێ تیرۆریست له‌چالاكی خران كه‌ یه‌كێكیان به‌ناو به‌رپرسی ئه‌یاله‌تی ئه‌رزه‌ڕۆمی په‌كه‌كه‌یه"‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2830

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha