بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: دوو ساڵ بەبەردەوامی باسی قاچاخیمان دەکرد ڕەتیان دەکردەوە و فشاری زۆریان دەکرد و تەنانەت دراینە دادگاش، ئێستا خۆیان وەک تاوان باسی دەکەن، ھیوادارم بە کردار ڕایبگرن و بەدڵنیایی ھەرکێ حاکم بێت چاودێرێکی جدی دەبین.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات: ئێستا فڕۆکەخانە باشە، دوێنێ شەو بەدواداچونی کردووە و باشماخیش کەمی کردووە، بەڵام تەواو ڕانەگیراوە.
ناوبراو دەشڵێت: ئێستا ناتوانین حوکمی تەواو بدەین و دوو بۆ سێ حەفتەی دیکە، ئەگەر پێشتر ھەموویان بن، بەڵام لەمەودوا ھەرچی ڕووبدات یەک ئاراستە لێی بەرپرسە.
سەبارەت بە ڕاگرتنی قاچاخچێتی عەلی حەمە ساڵح نووسیویەتی: ناتوانم گەرەنتی بدەم ڕادەگیرێت، بەڵام گەرەنتی ئەوەدەدەم ھەرکەس بیکات بەجدی بەرھەڵستی دەکەین.
پرسی قاچاخچێتی لە مەرزەکانەوە زیاتر لە ساڵێکە بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کاری لەسەر دەکەن و بەوتەی خۆیان، مانگانە داهاتێکی زۆری مەرزەکان بەهۆی قاچاخچێتیەوە نایەتەوە خەزێنەی حکوومەت و دەچێتە گرفانی چەند بەرپرسێکەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment