سه‌رۆكایه‌تیی هەرێم تیرۆرکرانی زانا ناڤۆکییەکەی ئێران ئیدانە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی تیرۆرکرانی زانا ئه‌تۆمیه‌كه‌ ده‌كات و لە پەیامێکدا سه‌ره‌خۆشیی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

کوردپرێس:

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 30ی نۆڤێمبێری 2020 ڕایگه‌یاند: تيرۆركردنى زاناى ئێرانى موحسين فه‌خريزاده‌ كه‌ له‌ هێرشێكى چه‌كداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تى و گه‌لى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ين".

رۆژی هه‌ینی رابردوو، موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمیی ئێران، لە شارۆچکەی ئابسەرد-ی سەر بە تاران تیرۆر کرا.

موحسن فەخریزادە، یەكێك بوو لە بەناوبانگترین و بەھێزترین پیاوی ئێران لە بواری زانست و بەرنامەی ئەتۆمی كە بە باوكی بەرنامەی ئەتومی ئێران دەناسرا.

News Code 282

Your Comment

You are replying to: .
captcha