ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەی تەقینەوەکەی بەغدای کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئیدانەی تەقینەوەکەی ناوچه‌ی سه‌دری له‌ بەغدا کرد و داواش دەکات، بەزووترین کات تاوانباران بە سزا بگەیەندرێن.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەممە 21ی تەمووزی 2021، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، بە توندترین شێوە ئیدانەی تەقینەوەکەی رێکەوتی ١٩ی تەمووز ده‌كه‌ن كه‌ بازاڕێكی میللی له‌ ناوچه‌ی سه‌دری شاری بەغدا كرده‌ ئامانج و گروپی چەکداری داعش بەرپرسیاریەتی خۆی له‌باره‌یه‌وه‌ راگەیاند و بووە هۆی کوژرانی ٣٠ هاووڵاتی مەدەنی.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، ئەنجوومەنی ئاسایش پشتیوانی خۆی بۆ سەربەخۆیی، سەروەری، یەکێتی، یەکپارچەیی و قۆناغی دیموکراسی عێراق دووپات کردووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ١٩ی ته‌مووز تەقینەوەیێکی بەهێز لە بازاڕێکی میللی ناوچەی سەدری شاری بەغدا روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون.

News Code 2815

Your Comment

You are replying to: .
captcha