مەسعوود بارزانی: ئەنجامدەرانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی بەغدا دەبێت باجێکی قورس بۆ ئەو تاوانە بدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی ناوچەی سەدری بەغدا بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی، لە پەیامێکدا ئیدانەی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر شاری سەدر لە بەغدا دەکات و رایدەگەیەنێت ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤ بوونی تیرۆریستانە.

لە پەیامەکەی مەسعوود بارزانیدا هاتووە: زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەکەم کە دوێنێ لە بازاڕێکی شاری سەدر لە بەغدا کرایە سەر هاوڵاتیانی بێ تاوان کە لە ئەنجامدا دەیان هاوڵاتی شەهید و بریندار بوون.

بارزانی دەشڵێت: ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤ بوونی تیرۆریستانە کە لە ڕۆژی عەرەفە و لەو کاتەی خەڵک خۆیان بۆ پێشوازی لە جەژن ئامادە دەکرد تاوانێکی قێزەونی لەوشێوەیە ئەنجام دەدەن.

ناوبراو دەشڵێت، "ئەوانە دوژمنی ئایین و مرۆڤایەتی و پیرۆزییەکانن و لە هەموو بەهایێک شۆراون و دەبێ باجی ئەو تاوانەیان بدەن".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بارزانی نووسیویەتی: "سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و شەهیدانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە دەکەم. دڵم لەگەڵ خەم و ئازارەکەیانە و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواکارم سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێ و هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2804

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha