بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ به راده‌یێكی به‌رچاو كۆنترۆڵ كراوه و هه‌نگاوی باشیان ناوه بۆ ئاساییی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، رایگه‌یاند: "بۆیه ئه‌مساڵ له هه‌لومه‌رجێكی له‌باردا به جه‌ژن شاد ده‌بین. داوا لە هەموو هاووڵاتییانمان دەکەم، هەر کەسێک کە تەمەنی لەسەروو ١٨ ساڵەوەیە با سوودمەند بێت لە خزمەتی ڤاکسین کە پێشکەشمان کردووە'".
رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنایش گوتی: ''ئەو پێشکەوتنەی لەڕێگەی ڤاکسینەوە لە ژمارەی تووشبوون، نەخۆش و گیان لەدەستدان دەستەبەرمان کردووە، لەڕووی تەندروستی کەسیی، ورەی گەل و ئامانجەکانی وڵات گرنگییەکی هەستیاری هەیە".
سه‌ركۆماری توركیا به پێویستیشی زانی بۆ ئه‌وه‌ی جۆشوخرۆشی جه‌ژن نه‌گۆڕێت بۆ زیانبه‌ركه‌وتنی گیانی و ماددی، پێویسته هه‌موو لایێک به به‌رپرسیارێتیی زیاتره‌وه هه‌ڵسوكه‌وتن بكه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment