لاهوور شێخ جەنگی بە فەرمی کشانەوەی لە سەرۆکایەتیی هاوپەیمانی کوردستانی ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا، كشانەوەی خۆ لە سەرۆكایەتی كردنی هاوپەیمانی كوردستانی ڕاگەیاند و دەڵێت: بەدڵگرانییەوە لە سۆنگەی ئەم پێشهاتە نوێیانەی ناو حزبەکەم لە بەرپرسیارییەتی سەرۆکی هاوپەیمانیی کوردستان دەکشێمەوە و بەرپرسیارێتییەکەی بە هاوسەرۆک و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەسپێرم.

کوردپرێس:

لە پەیامێكدا كە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوی كردەوە، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایگەیاند: لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی سلێمانی هەرێمی كوردستاندا بەبێ هیچ پەرچەكردارێك ڕەزامەندیی نیشانداوە بەشێوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی پێشکەش بە هاوسەرۆکی دووەم كردوە، تا ئەو کاتەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی هەموار دەکرێتەوە. ئەمەش وەک ڕێگەچارەیەک بۆ ڕێگریکردن لەو خوێن بەربوونەی کە لە ئارادا بو.

لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا هاتوە: دیارە هەمووتان پرسیاری ئەوەتان لا دروستبووە کە بەندە بۆچی بێدەنگیم هەڵبژارد، لێرەوە دەمەوێت پێتان بڵێم هەرگیزا و هەرگیز باوەڕم بە بەکارهێنانی هێز نەبووە و نییە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی حزبی، پێم وایە هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان تەنها لە کاتی مەترسی لە سەر هەرێمەکەمان و هاووڵاتییانی کورد دەبێت ڕووی تفەنگەکانیان لە دوژمن بێت، نابێت ڕێگە بدەن نە بەندە و نە هیچ کەسێکی تر لەم هەرێمە بۆ مەرامی شەخسی خۆیان بەکاریان بهێنن.

دەشڵێت: تاکە مەرجم بۆ ئەمەش پێکهێنانی لیژنەیەکە لە مەکتەبی سیاسی بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی هەموو ئەو تۆمەت و پڕوپاگەندە بێبنەمایانەی لە هەندێک میدیا و سۆشیاڵ میدیا بۆ چەواشەکردن بڵاو دەکرانەوە و لە دوایشدا ئەنجامەکانی بۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ڕایگشتی بڵاوبکرێتەوە.

هاوسەرۆكی یەكێتی لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیەنراوەوە كشانەوەی خۆی لە سەرۆكایەتی هاوپەیمانی کوردستان ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەكات، كە بەرپرسیارێتییەکەی بە هاوسەرۆک و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی دەسپێرێت.

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا جەخت لە هەڵوێستەكانی دەكاتەوە لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی لەسەر شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و بە سەروەریکردنی یاسا و ڕێگریکردن لە تاکڕەوی سیاسی و ئەجێندا ئیقلیمییەکان و دەڵێت: پشتیوانیی هەموو کارێکی چاکسازی و پاکسازی دەکەین، وەک چۆن لە ڕابردوودا هەموو هەوڵێکمان خستەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی مووچە و پشتیوانی لەو هەوڵانەش دەکەین کە بۆ ڕێگەگرتن لە قاچاخچێتیی سنوورەکان لە ئارادان.

بەهۆی ئەو پێشهاتنە نوێیانەی لەدوای ڕوداوەكانی 8ی تەموزی ناو یەكێتیەوە هاتنە ئاراوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردودا مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاریدا بە لێسەندنەوەی دەسەڵاتەكان لە لاهور شێخ جەنگی و پێدانی تەواوی دەسەڵاتەكانی بە بافڵ تاڵەبانی.

News Code 2794

Your Comment

You are replying to: .
captcha