کوردپرێس:
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی پەیامێكی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوكردەوە ودەڵێت: یەکێتییەکان، دۆستان و لایەنگران دڵنیابن ئێستا یەکێتییەکی نوێ هەیە، هەموومان خاوەنی یەکێتین و پێکەوە چەپکە گوڵەکە گەشاوەتر دەکەین.
لەو پەیامەدا بافڵ تاڵەبانی جیاواز لە ڕاگەیەنراوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردو، خۆی بە هاوسەرۆكی یەكێتی ناوبردوە و ئاماژە بەوەدەكات، ئەوان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سیاسەت و ستراتیژێکی نوێوە پەرۆشیی خۆیان بۆ یەکخستنی هێز و تواناکان بۆ خزمەتکردنی هەرێم دەردەبڕن و باوەڕی تەواویان بە یەکڕیزی هەیە لەپێناو ئایندەیەکی گەشتر و ئاوەدانی زیاتر.
هاوسەرۆكی یەكێتی دەشڵێت: یەکێتییەکان، دۆستان و لایەنگران دڵنیابن ئێستا یەکێتییەکی نوێ هەیە، هەموومان خاوەنی یەکێتین و پێکەوە چەپکە گوڵەکە گەشاوەتر دەکەین، دەمەوێت لەم دەرفەتەدا دووپاتی بکەمەوە کە یەکێتی نوێ بەرپرسیار دەبێت بەرامبەر سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و خۆی بە خاوەنی هەموو جیاوازییەکان دەزانێت.
Your Comment