کۆمسیۆن ئامارى کۆتایی دەنگدەرانى بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق پەسەند کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پەسەند کردنى ئامارى کۆتایی دەنگدەرانى راگەیاند و ژمارەى دەنگدەرانى گشتى و تایبەتیشى ئاشکرا کرد لەگەڵ ئەوانەى یەکەمجارە دەنگ دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە ئاژانسى فەرمیی عێراقى راگەیاندووە: ژمارەى کۆتایی دەنگدەران لەلایەن ئەنجومەنى کۆمسیارانەوە پەسەند کراوە کە ژمارەیان 24 ملیۆن و 299 هەزار و 21 دەنگدەرە، کە خاوەنى کارتى بایۆمەترى و کورتمەودان.

جەمانە غەلاى وتیشى ئەنجومەن هەروەها ژمارەى بنکەکانى دەنگدانى پەسەندکردووە کە ژمارەیان 8723 بنکە و 55 هەزار وێستگەن.

وتەبێژى کۆمسیۆن باسى لەوەش کرد، ئەو کەسانەى یەکەمجارە مافى دەنگدانیان هەیە ژمارەیان 988 هەزار و 435 کەسە کە لەدایکبووى ساڵانى 2001 و2002 و 2003 ن.

ناوبراو ئەوەشى خستەڕوو، هێزە ئەمنییەکان تەنها لەرێگەى کارتى بایۆمەترییەوە دەنگدەدەن کە ژمارەیان زیاترە لە ملیۆنێکو 700 هەزار کەس، بەسەر 595 بنکە و 2584 وێستگەدا دابەش کراون.

وتەبێژى کۆمسیۆن جەختی کردووەتەوە، رۆژى 10/ 10/ 2021 دەنگدانى گشتى و 8/ 10/ 2021 دەنگدانى تایبەت بەڕێوەدەچێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2780

Your Comment

You are replying to: .
captcha