بە بڕیاری مەكتەبی سیاسی، هەموو دەسەڵاتەكانی هەردوو هاوسەرۆكایەتیی یەکێتیی نیشتمانی لای باڤڵ تاڵەبانی دەبن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەموو دەسەڵاتەکانی هەردوو هاوسەرۆکی حزبەکە لای باڤڵ تاڵەبانی دەبن.

کوردپرێس: بەپێی نووسراوێک کە واژۆی بڕیاردەری مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەسەرەوەیە و ماڵپەڕی چاودێر-ی نزیک لە یەکێتی بڵاوی کردۆتەوە، لە ژێر ڕۆشنایی کۆنووسی کۆبوونەوەی رۆژی ١٥ی تەمووزی ٢٠٢١ی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کە "لەلایەن سەرجەم هەڤاڵانەوە پەسەند کرا"، بڕیار دراوە تێکڕای دەسەڵاتەکانی لاهوور جەنگی بە بافڵ تاڵەبانی بدرێت تا کاتی تەواوبوونی هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە.

جەختیش کراوەتەوە کە ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2760

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha