بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی عێراق له ههژماری تایبهتی خۆی بڵاوی كردهوه، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لە میانەی پەیوەندییێکی تەلەفونیەکەیدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران پـرسە و سەرەخۆشی دەربڕیوە بۆ تیرۆری زانای ئێرانی شەهید موحسن فەخریزادە.
لە درێژەدا هاتووە: " فوئاد حسێن، سەرکۆنەی ئەم جۆرە کردەوانەی کردووە کە تەنها دەبنە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment