موقتەدا سەدر دەستەی سیاسی رەوتەکەی داخست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە فەرمانی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر دەستەی سیاسی رەوتەکە دادەخرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی موقتەدا سەدر رایگەیاند: وێڕای بەرزنرخاندنی رۆڵ و کارەکانی ئەندامانی دەستەی سیاسی لە ماوەکانی رابردوودا و پابەندبوونیان بە فەرمان و رێنماییەکانی سەدر، بڕیاریان داوە ئەو دەستەیە دابخەن.

راشیگەیاندووە: بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی وڵاتەکە و لێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان ئەو بڕیارە دراوە.

هەر وەک ئاماژەی بەوەش کردووە، نەسار روبەیعی و محەمەد مووسڵی لە بەرپرسانی دەستەی سیاسی، لەمەودوا وەک راوێژکاری موقتەدا سەدر کاردەکەن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی پێنج شەممە سەدر کشانەوەی خۆی لە بەشداری کردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی راگەیاند و خۆیشی لە حکوومەتی ئێستا و داهاتوو بێبەری کرد.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2744

Your Comment

You are replying to: .
captcha