بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار لە هەرێمی کوردستان بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: بە هەموو شێوەیەک دژی دوو ئیدارەیین لە هەرێمی کوردستانئاماژەی بەوەشدا مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئاگاداری هەموو سەردان و کۆبوونەوەیێکی هاوسەرۆکانن.
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکراشی کرد بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا چارەسەری قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە.
سەبارەت بە هەوڵەکانیش بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بافڵ تاڵەبانی وتی: من دژی ئەوەم ئەو هەنگاوە بنرێت و لەگەڵ ئەوە نیم هەموو شتێک بە ئاسانی رادەستی بەغدا بکرێت.
سەبارەت بە دۆخی کەرکوکیش بافڵ تاڵەبانی وتی: حوکمێکی عەسکەری لە کەرکووک هەیە، دوای هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، هەوڵ بۆ دیاری کردنی پارێزگارێک دەدەین بۆ شارەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment