ئامادەین لە کاتی دیاریکراودا بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای كۆتایی ھاتنی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، وتەبێژی یەكێتی لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی خستەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گوتی: "تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی بریتی بوون لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و بەستنی كۆنگرەی یەكێتی و دۆخی ئێستای عێراق، كە ئێمە بەشێک دەبین لە چارەسەر، لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژە ھاوبەشەی لەگەڵ پارتی نووسیومانە و پابەند دەبین بە دەستووری عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق".

لەبارەی دۆخی كەركووک سەعدی پیرە گوتی: "لەمەودوا یەكێتی ھەڵوێستی جدی و چارەنووسازی لەسەر دۆخی كەركووک دەبێت و لەسەر ئەو دۆخەی بە ھاوكاری دەرەوە و ناوخۆی عێراق دەیانەوێت بەسەر كەركووک بیسەپێنن، دەبێ گۆڕانكاری بەسەردا بێت، دەبێ ئیدارەی كەركووک رێكبخرێتەوە".

سەبارەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند: "ئەگەر ھەڵبژاردن بۆ مانگی 12 ی ئەمساڵ دوابخرێت، ئەگەرنا ئێمە گرفتمان نییە و بۆ 30 ئەیلوول ھەموو ئامادەسازییەكمان كردووە و ئامادەین".

لەبارەی ئەنجامی هەڵبژادرنەکانی پەرلەمانی عێراقەوە سەعدی پیرە وتی: دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی ئەنجامی دەنگەكان هەڵوێستی خۆی رادەگەیێنێت، یەكێتی لەڕێی بەیاننامەیێكەوە روونكردنەوەی بەجێ دەدات و مەڵبەندەكانیش مافی خۆیانە سكاڵا لەسەر ئەو لایانە تۆمار بكەن كە سووكایەتیان بەدەنگدەر و كاندیدەكان و یەكێتی كردووە.

وتیشی: لەمەودوا ئەو لایەنانە سكاڵایان هەیە لەسەر دەنگەكان دەتوانن سكاڵا تۆمار بكەن، نەک بەرۆكی یەكێتی بگرن.

سەرچاوە: کوردستان24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27269

Your Comment

You are replying to: .
captcha