نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان داوا ده‌کات تا جه‌ژنی قوربان حکوومه‌تی عێراق پێکبهێندرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یان کۆبیش نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌وه‌کان بۆ کاروباری عێراق داوا ده‌کات حکوومه‌تی داهاتووی عێراق تا جه‌ژنی قوربان پێکبهێندرێت و هۆشداریش ده‌داته‌ عێراق سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌ سزاکانی ئێران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یان کۆبیش له‌ چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت باسی له‌ چه‌ند پرسێکی هه‌نووکه‌ییی عێراق کرد و هۆشداری دایه‌ حکوومه‌تی عێراق به‌وه‌ی خۆپیشاندان له‌ چه‌ند پارێزگایێکی عێراق "په‌یامێکی زۆر به‌هێزی هاووڵاتییانه‌ و تووڕه‌ییی خه‌ڵک له‌ سیسته‌می سیاسی و تائیفه‌گه‌ری عێراق نیشان ده‌دات."

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی کۆتاییی هه‌ڵبژاردنی ئایاری ڕابردووی عێراق دوای پرۆسه‌ی هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌کان گوتی: "ئه‌وه‌ شتێکی باش بوو که‌ به‌رپرسان بڕیاری ژماردنه‌وه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدانیان دا که‌ گومانی ساخته‌کارییان لێده‌کران و به‌مه‌ متمانه‌ی زیاتریان به‌خشییه‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن."

کۆبیش سه‌باره‌ت به‌ هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات ئه‌وه‌ شتێکه‌ ده‌بێت حکوومه‌تی عێراق بڕیاری له‌سه‌ر بدات به‌ڵام له‌باره‌ی پابه‌ندبوونی عێراق به‌ سزاکانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئێران گوتی: "عێراق هیچ بژارده‌یێکی دیکه‌ی نییه‌ جیا له‌ پابه‌ندبوون به‌و سزایانه‌."

کۆبیش داواش ده‌کات به‌رپرسانی عێراق ده‌ست به‌ پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراق بکه‌ن و هیواخوازیشه‌ تا جه‌ژن حکوومه‌تی نوێ پێکبهێندرێت.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27265

Your Comment

You are replying to: .
captcha