به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جومعه عه‌توانی به هه‌واڵده‌ریی وه‌ته‌ن نیووزی وتوووه: تاکوو ئیستا هه‌ڵوێستی عێراق هه‌مبه‌ر گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران لاواز بوووه و جیاوازییێکی زۆر له نێوان هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته هه‌یه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که عه‌بادی ڕایگهیاندوووه که به‌غدا له‌گه‌ڵ مه‌وزووعی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران به شێوه‌ی شه‌رمه‌زارانه کار ناکات چوونکه ئامانج له‌و کاره برسی هێشتنه‌وه گه‌لانه به‌ڵام پابه‌ند ده‌بێت پێیانه‌وه هه‌ر بۆیه ئه‌و جۆره لێدوانانه جۆرێک سه‌رلێشێواوی له هه‌ڵوێست نواندن له به‌رانبه‌ر ئێران دێته ئه‌ژمار.
جومعه عه‌توانی جه‌ختی کرده‌وه: هه‌ڵوێستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌رانبه‌ر ئێران به‌شێک له پایبهندیی ناوبراو به ئه‌مریکا ده‌سه‌لمێنێت و ماناکه‌ی به‌رده‌وامیی قه‌یرانی ئابووری له عێراق ده‌بێت چوونکه عێراق بهرژهوهندییێکی ئابووریی زۆری له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه له‌وان هاورده‌کردنی خوارده‌مه‌نی، ته‌ندروستی و که‌ره‌سته‌ی بیناسازی و هه‌روه‌ها کڕینی گاز له ئێران.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment