​پارێزگاری لە ئیدارەی خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوا دەکەین

بەشی سووریا- بەرپرسی کۆمیتەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى تەڤدەم ڕایگەیاند: پارێزگاری کردن لە ئیدارەی خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوا کاری لە پێشینەی نوێنەرانی ڕۆژئاوایە لە دانووستانەکانیاندا لەگەڵ حکوومەتى سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم ئاماژەى بەوەش کرد: ڕۆژئاواى کوردستان هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی ڕابردووی و ئێستا بەهۆی ئیرادە و ڕێکخستن و هێزی بەرگرییانەوە هەموو هاوکێشەکان گۆڕاون و بەرگری دەکەن لەپێناو ئەوەی بونیادیان ناوە.

ناوبراو وتیشى لە ئێستادا بۆچوونێکی جیاواز هەیە لەناو حکوومەتى سووریا کە ڕاستەوخۆ ئیدارەی خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوا قبووڵ ناکات، بەڵام ئەوان پێیان وایە بەرەبەرە ئیدارەکەیان قبووڵ دەکرێت.

لە کۆتایی مانگى ڕابردووەوە گفتوگۆکانى شاندى دانووستانکارى کوردستانی سووریا و حکوومەتی سووریا دەستی پێکرد و رێککەوتن لەسەر پێکهێنانى چەند لیژنەیێک بۆ پێشخستنى دانووستانەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27234

Your Comment

You are replying to: .
captcha