بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو زانیارییانەی کە لە ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە وەدەست گەیشتوون باس لەو دەکەن کە ئەرتەشی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەنیازن لە ناوچەی دەیرەزوور بنکەیێکی سەربازیی نوێ دابمەزرێنن.
ئەو بنکە سەربازییە هاوبەشە لە باکووری شارۆچکەی تبنی لە پارێزگای دەیرەزوور دەکرێتەوە. ئەو ناوچە ستراتێژیکە پەرژینی نێوان هێزەی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا لەگەل هێزەکانی سوپای سووریای دیمومکراتیکە.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment