به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک كۆماری عێراق هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: "دۆخی عێراق و سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تی، پابه‌ند بوونی عێراق به جێبه‌جێ كردنی سزاكانی واشنتۆن بۆ سه‌ر تاران قورس ده‌كاته‌وه".
سه‌رۆک كۆماری عێراق ڕاشیگه‌یاند: پێویسته عێراق نه‌بێته لایه‌نێک له دژی لایه‌نێكی دیكه له‌و ململانێیه‌ی ئێستا بوونی هه‌یه.
به وته‌ی به‌رپرسانی واشنتۆن، سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاران ده‌كه‌ن به بێ هیچ جیاوازییێک.
شایانی باسه؛ ڕۆژی سێشه‌ممه 7ی ئاب دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: هه‌ر لایه‌نێک مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكات مافی ئه‌وه‌ی نییه مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment