یەکێتیی نیشتمانی هیچ به‌رنامه‌یێکی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژی یه‌كێتی رایده‌گه‌یێنێت: تا ئێستا هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نییه‌ و ده‌ڵێت: "ئه‌و لایانانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی ئه‌و بابه‌ته‌ تاوتوێ بكه‌ن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی فه‌رمیی یه‌كێتی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا وتی: "له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی باشتركردنی بژێوی خه‌ڵكیان تاووتوێ‌ كردووه‌".

ناوبراو وتیشی: "یه‌كێتی ڤیتۆی له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک نییه‌ و ده‌رگای گفتوگۆی یه‌كێتی به‌ رووی لایه‌نه‌كاندا واڵایه‌".

سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگه‌یاند یه‌كێتی كاتی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم پێشنیار نه‌كردووه‌ و ئه‌و لایانانه‌شی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن دوابخرێت ده‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی ئه‌و بابه‌ته‌ تاوتوێ بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی به‌غدا، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئاشكرای كرد، دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا به‌هۆی ئاڵۆزیه‌كانی باشووری عێراقه‌وه‌ بووه ‌و باسی له‌وه‌ش كرد، پێویسته‌ ئامانجمان بۆ چوونه‌ به‌غدا هه‌بێت.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27162

Your Comment

You are replying to: .
captcha