لێدوانی پنتاگۆن له‌سه‌ر مه‌نبه‌ج

به‌شی تورکیا- ڕۆب مانینگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا گوتی: "تورکیا ھاوپه‌یمانێکی نزیکه‌ له‌ ئێمه‌ و ڕێز له‌ نیگه‌رانیی ئه‌وان له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی ده‌گرین و له‌ ھه‌مان کاتدا به ‌مه‌به‌ستی ته‌واو کردنی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج کار له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌که‌ین".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆب مانینگ له‌ کۆنگره‌ی ھه‌فتانه‌ی خۆیدا وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌وانانی دایه‌وه‌ و له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ئایا سه‌پاندنی سزا به‌ سه‌ر تورکیا به‌ھۆی ده‌ستگیرکردنی قه‌شه‌یێکی ئه‌مریکی ئاندرێو کرایگ به‌ تۆمه‌تی سیخۆری و ئه‌نجامدانی تاوان به‌ ناوی په‌که‌که‌ و فه‌تۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج ده‌بێ یاخود نا گوتی: "تورکیا وه‌ک ھاوپه‌یمانی ئێمه‌ له‌ ناتۆ، به‌ توندی پابه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌کانمانین."

مانینگ سه‌ردانی کورتیس سکاپارۆتی فه‌رمانده‌ی ھێزه‌کانی ھاوپه‌یمانی ناتۆ و ھێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئه‌ورووپا بۆ ئه‌نقه‌ره‌ی به‌ بیر ڕۆژنامه‌نووسان ھێنایه‌وه‌ و گوتی: "تورکیا ھاوپه‌یمانێکی نزیکه‌ له‌ ئێمه‌ و ڕێز له‌ نیگه‌رانیی ئه‌وان له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی ده‌گرین و له‌ ھه‌مان کاتدا به‌ مه‌به‌ستی ته‌واو کردنی نه‌خشه‌ڕێگای مه‌نبه‌ج کار له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌که‌ین."

ڕۆب مانینگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا ڕاشی‌گه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ده‌ورییه‌ی ھاوبه‌ش له‌ نێوان ئه‌مریکا و تورکیا له‌ مه‌نبه‌ج ئاماده‌کارییه‌کان به‌رده‌وامه‌.

ناوبراو گوتیشی: "ڕێکخستنی کاره‌کان له‌مباره‌یه‌وه‌ کاتی ده‌وێت. تا نه‌گه‌ینه‌ خاڵی پێویست نامه‌نه‌وێ به‌ھۆی ده‌ورییه‌ی ھاوبه‌شه‌وه‌ پرسی ئه‌منی بخه‌ینه‌ مه‌ترسییه‌وه‌."

شایانی باسه‌؛ پێشتر مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و مایک پۆمپیۆ ھاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی 4ی حوزه‌یرانی ڕابردوودا به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شارۆچکه‌ی مه‌نبه‌ج له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایێک ڕێککه‌وتبوون.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27146

Your Comment

You are replying to: .
captcha