پارێزگاری سلێمانی هه‌وڵی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی نێوان سلێمانی- توركیا ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق له‌ شاری به‌غدا كۆ بوونه‌وه‌ و بڕیار درا به‌ زووترین كات كێشه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی چاره‌سه‌ر بكرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پارێزگای سلێمانی ڕای‌گه‌یاندوووه‌: هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی داوای له‌ عه‌لی خه‌لیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عێراق كردوووه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی- توركیا بكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی- توركیا بوووه‌ته‌ هۆی زیان گه‌یاندن به‌ كه‌رتی بازرگانی و گه‌شتیاری له‌ پارێزگای سلێمانی.

به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتی فرۆكه‌وانی عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی ڕای‌گه‌یاندوووه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی یه‌كێكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ پێشكه‌وتوووه‌كانی عێراق و به‌ڵێنیشی داوه‌ به‌ زووترین كات كێشه‌ی گه‌شته‌كانی چاره‌سه‌ر بكات.

ڕوونیش کراوه‌ته‌وه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یێک له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی- توركیا ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27124

Your Comment

You are replying to: .
captcha