کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌نجامی ده‌ستژمێریی ده‌نگه‌كان ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌ندێک له‌ میدیاکانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌نجامی ده‌ستژمێریی ده‌نگه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی په‌رله‌مان ڕاده‌گه‌یێنێت.

کوردپرێس- به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی سه‌باحی فه‌رمیی عێراق ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 6ی ئابی 2018 ئه‌نجامی ده‌ستژمێریی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ڕۆژی 12ی ئایاری 2018ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راده‌گه‌یێنرێت كه‌ به ‌چاودێریی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و به‌هۆی تانه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ له‌ بوونی ساخته‌كاریی له‌ ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی ده‌ست به‌ ژماردنه‌وه‌ی كرابوو.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراق (واع) له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ دادوه‌ره‌كان ته‌ئكیدیان كردوووه‌ته‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ كۆتایی هاتوووه ‌و پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستژمێریی ده‌نگه‌كانی سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی كه‌رخ له‌ به‌غدا كراوه‌ و له‌ نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌ددینیش به‌ هه‌مان شێوه‌، ئێستا ئاماده‌ی راگه‌یاندنه‌.

ئه‌و ئاژانسه‌ زیاتر ده‌ڵێت: "له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران بڕیارێک له‌باره‌ی وێستگه‌كانی ره‌سافه‌ ده‌ده‌ن."

به ‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی، ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی ده‌ستژمێری و ده‌ره‌نجامه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و بڕیاره‌كان ڕاده‌گه‌یێنرێت و به‌ ته‌نها كه‌ناڵی ئه‌لعێراقییه‌ی فه‌رمی بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه‌ كه‌ ده‌نگه‌كانی 5 وێستگه‌ له‌ میانی پرۆسه‌ی ده‌ستژمێریدا له‌ كه‌رخ به‌هۆی نه‌بوونی باركۆد و تۆماری ده‌نگده‌ران تا كاتی ساخكردنه‌وه‌ی ڕاگیراون.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27115

Your Comment

You are replying to: .
captcha