تۆمار کردنی کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانییه‌کان له‌ ھه‌ڵکشاندایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌ی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان زۆر زیادی کردوووه‌ و به‌پێی یاسا ئه‌مساڵ چه‌ندین کۆمپانیای بیانی له‌وان سعوودیه‌ دێنه‌ کوردستان بۆ کارکردن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ھه‌رێمی کوردستان ژماره‌ی ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی تۆمار کراون گه‌یشتوووه‌ته‌ زیاتر له‌ ٢٨ ھه‌زار کۆمپانیا و سێ ھه‌زار له‌وانه‌ کۆمپانیای بیانی و نێوده‌وڵه‌تین و له‌وباره‌یه‌وه‌ دڵزار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ڕای‌گه‌یاند: "تۆمارکردنی کۆمپانیا بیانی و ناوخۆیییه‌کان له‌مساڵدا (٢٠١٨) زیادی کردوووه‌ و ده‌توانین بڵێین ڕێژه‌ی تۆمار کردنی کۆمپانیای بیانی به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو ١٠% زیادی کردوووه‌."

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ده‌ڵێت: "کۆمپانیا ناوخۆیییه‌کانیش به‌رده‌وام ڕۆژانه‌ تۆمار ده‌کرێن و ڕێژه‌که‌ی به‌رده‌وام له‌ ھه‌ڵکشاندایه‌ به‌ڵام ھێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی به‌ر له‌ ھاتنی شه‌ڕی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و قه‌یرانی دارایی، ھه‌رچۆنێک بێت ڕه‌وشه‌که‌ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ئاماره‌کان دڵخۆشکه‌رن بۆ ئێمه‌."

دڵزار ئیسماعیل له‌باره‌ی ھاتنی کۆمپانیای بیانی بۆ ھه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی دا: "ئه‌مساڵ چه‌ندین کۆمپانیای زه‌به‌لاحی بیانی خۆیان تۆمار کردوووه‌ بۆ کارکردن له‌ ھه‌رێمی کوردستان له‌وانه‌ش له‌ ڕۆژانی ڕابردوو چه‌ند کۆمپانیایێکی سعوودیه‌ سه‌ردانی ئێمه‌یان کرد و وه‌ک حکوومه‌ت له‌گه‌ڵیان کۆ بووینه‌وه‌ و گه‌یشتینه‌ ڕێککه‌وتن تا ئه‌وانیش به‌پێی یاسا بتوانن له‌ ھه‌رێمی کوردستان ده‌ست به‌ کار بکه‌ن و ئێمه‌ ھه‌موو کارئاسانییێک بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان ده‌که‌ین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نێوبانگیان ھه‌یه‌."

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27113

Your Comment

You are replying to: .
captcha