کوردپرێس:
شەوی ڕابردوو ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا هەڕەشەی لەو کەسانە کردبوو کە دەنگیان بە هەدەپە داوە و بە دەنگی ئەوان پارتی دیموکراتیکی گەلان سەرکەوتووە بۆ پەڕلەمان و وتبووی ئەو کەسانەی دەنگیان بە دەهەپە داوە دەبێت تۆڵەیان لێبکرێتەوە.
پارتی دیموکراتیکی گەلان بەیانێکی دەرکردووە کە واژی سزای تەمەلی و پەروین بۆڵدان دوو هاوسەرۆکی هەدەپەی پێوەیە و تێیدا ڕەخنەی توندیان لە قسەکانی ئەردۆغان گرتووە و نووسیویانە ئەردۆغان بەو قسانەی هەڕەشەی لە چەند ملوێن هاووڵاتیی تورکیا کردووە کە دەنگیان بە هەدەپە داوە.
لە بەیاننامەکەی هەدەپەدا نووسراوە ئەو هەڕەشەیەی ئەردۆغان نە لە باری سیاسییەوە و نە لە باری یاسایییشەوە قبووڵکراو نییە.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەو كەسانەی دەیانەوێ بە ترس، حوكمی وڵات بكەن، پێویستە بزانن لەسەر رێگەیێكی ھەڵەن، ھەدەپە بە 67 پەرلەمانتارەوە چووەتە پەرلەمانەوە و نەیھێشتووە ھاوپەیمانێتی ئاكەپە و مەھەپە بە ئارەزووی خۆی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان بگۆڕێت، ئەنجامی ھەڵبژاردن دەری خستووە، ھەدەپە دەتوانێت لە زۆر ناوچە شارەوانی بەدەست بھێنێت و رێگری لە پلانەكانی ئاكەپە بكات.
ھاوسەرۆكانی ھەدەپە ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، ئاكەپە بۆ ئەوەی تێكچوونی ئابووری و شكستی پەیوەندییەكانی دەرەوە بشارێتەوە، ھەڕەشە لە ھەدەپە دەكات.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment