مه‌سعوود بارزانی: خوشک و برایانی ئێزدی به‌شێکی دانه‌بڕاوی گه‌لی کوردستانن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ بۆنه‌ی چواره‌مین ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییه‌کان به‌ ده‌ستی داعش په‌یامێکی بڵاو کرده‌وه‌ و له‌و په‌یامه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ خوشک و برایانی ئێزدی به‌شێکی دانه‌بڕاوی گه‌لی کوردستانن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ په‌یامه‌که‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان که‌ ڕۆژی هه‌ینی 3ی ئاب بڵاو کرایه‌وه‌ هاتوووه‌: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان خستۆته ‌گه‌ڕ و ژماره‌یێکی زۆریان گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕفێندراوان و ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ئه‌رکێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و هاوبه‌ش و هه‌ره‌له‌پێشی ئێستایه‌ و پێویسته‌ په‌له‌ی تێدا بکرێت.

له‌ په‌یامه‌که‌دا زیاتر هاتوووه‌: له‌ ساڵیادی کاره‌ساتی شنگالدا سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته‌. له ‌كاتی ڕوودانی ئه‌و جینۆسایده‌دا هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان له‌گه‌ڵ خوشک و برایانی ئێزدیدا ئازاریان چه‌شت هه‌ر بۆیه‌ کوڕ و کچانمان له ‌هه‌موو کوردستانه‌وه‌ هاتن و گیانی خۆیان بۆ ئازادکردنی شنگال به‌خشی.

هه‌روه‌ها له‌و په‌یامه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ خوشک و برایانی ئێزدی به‌شێکی دانه‌بڕاوی گه‌لی کوردستانن و هیچ دۆخێکی سه‌پێندراویش ناتوانێ له‌ گه‌له‌که‌یان دایانببڕێت. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان خستۆته‌گه‌ڕ و ژماره‌یێکی زۆریان گه‌ڕاندوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ڕفێندراوان و ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌رکێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و هاوبه‌ش و هه‌ره‌ له‌پێشی ئێستایه‌ و پێویسته‌ په‌له‌ی تێدا بکرێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27059

Your Comment

You are replying to: .
captcha