باڤڵ تاڵەبانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڤڵ تاڵەبانی کە ئێستا خۆی بە سەرۆکی یەکێتی دەزانێت و ناوی خۆی لە هاوسەرۆکەوە بۆ سەرۆکی یەکێتی گۆڕیوە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر دیدار و گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ سەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق کۆبوەتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا".

نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، رایگەیاندوە، "ئەمڕۆ دوشەممە لە دەباشان سەرۆک بافڵ تاڵەبانی پێشوازیکرد لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق و باس لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی ھەمو لایەنەکان".

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سیاسییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کرا، جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە کە ببێتەمایەی سەقامگیری سیاسی و رەزامەندی ھەمو لایەنەکان.

لەراگەیەندراوەکەدا هاتوە، "بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆی ھاوکێشەکان نەخشەڕێگا و ستراتیژی نیشتمانیی و رونی یەکێتی خستەڕو و یەکخستنی ھێز و توانا و بۆچونە جیاوازەکانی دوپاتکردەوە بۆ زاڵبون بەسەر تەحەددییەکان و گەیشتن بەچارەسەری ریشەیی کێشەکان لەنێوان ھەرێم و عێراق".

لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، "دەمانەوێت ماڵی کورد رێکبخەینەوە و دیدی ھاوبەشمان ھەبێت بۆ پرسەکان، پێکەوە کوردستان بەرەو کەناری ئارامی و سەقامگیری ببەین، بۆ ئەوەش پێویستمان بە برا و هاوڕێکانمان دەبێت لە ھێزە شیعی و سوننەکان و سەرجەم هێز و لایەنەکانی تر کە پشتیوانمان بن و پێکەوە وڵاتێکی دامەزراوەیی بونیادبنێن و گیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان ببوژێنینەوە، ئەمەش ئەو سیاسەتەیە کە یەکێتی پەیڕەوی دەکات.

News Code 2705

Your Comment

You are replying to: .
captcha