کوردپرێس:
نێچیرڤان بارزانی له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پیرۆزباییی ئەم سەركەوتنە گەورەیە لە بەڕێزتان و بنەماڵەكەتان دەكەم. ئەو خەڵاتكردن و سەركەوتنە زانستییەی ئێوە بووە مایەی خۆشحاڵی و شانازی بۆ گه‌ل و نيشتمان".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئێوە بەو سەركەوتنەتان نموونەی گەنجێكی ژیر و زانستكارێكی سەركەوتووی كوردتان نیشانی جیهان دا كە دەتوانێ لە ئاستی زانا گەورەكانی جیهاندا بێت، لە هەمان كاتدا ئەو خەڵاتە زانستییەی ئێوە دەبێتە هۆی باوەڕبەخۆبوون و هاندەر بۆ داهێنانی زیاتری گەنجان لە هەموو بوارەكاندا، بە تایبەتیش لە بوارە زانستییەكاندا".
كۆچه‌ر بیركار، ته‌مه‌ن 40 ساڵ، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی كوردستانی ئێرانە و له ساڵی 2000 وه‌ك په‌نابه‌رێك رووی كردووه‌ته وڵاتی به‌ریتانیا، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتی فیڵدزی له بواری بیركاری پێ به‌خشرا، پێشتریش چه‌ندین خه‌ڵاتی له بواره‌كه به‌ده‌ست هێناوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
لە کوردستان 24 وەرگیراوە
Your Comment