عێراق کووەیت دڵنیا دەكاتەوە: سوپاکەی ئێستا، سوپا داگیرکەرەکەی سەدام نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوكات لەگەڵ یادی 28 ساڵەی داگیركردنی کووەیت لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە، حكوومەتی عیراق ‌و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان پەرۆشییان بۆ پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ کووەیت لە هەردوو بواری سیاسی ‌و ئەمنی دەربڕی‌ و ئاماژەشیان بۆ ئەوە كرد كە هەردوولا پەیوەندی باشیان لە نێواندا هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژنامەی رەئی کووەیتی لە زاری سەعد حەدیسی وتەبێژ نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاوی كردەوە: هەر دوو وڵات بەهۆی حیكمەتی سەركردایەتییەكەیان توانیویانە ئاسەوارەكانی ئەو داگیركارییە تێپەڕێنن كە رژێمی پێشووی عێراق دەرهەق بە كووەیت ئەنجامی دا.

حەدیسی پەیوەندی ئێستای نێوان هەردوولای بە "زۆر باش" وەسف كرد ‌و وتیشی: "کووەیت لە نزیكترین وڵاتانە لە عێراق لە پەیوەندییە دەرەكییەكانیدا.

هەروەک ستایشی ئەو پشتیوانییەكانی کووەیتی كرد لە سەرجەم بوارەكاندا پێشكەش بە عێراقیان دەكات ‌و رۆڵی سەرەكی لە بەستنی كۆنگرەی نێودەوڵەوتی کووەیت بۆ ئاوەدان كردنەوەی عێراق‌ و ئەو هەوڵانەی لە ئامادەكارییەكانیدا داونی.

باسی لەوەش كرد كە ئەنجامەكانی ئەو كۆنگرەیە‌ و ئەو پشتیوانییانەی لە ڕێیەوە پێشەكەش بە عێراق كران فاكتەرێكی گرنگ بوو بۆ پشتیوانی كردنی چەندین دۆسێی مرۆیی بەتایبەتی دۆسێكانی پشتیوانی كردنی ئاوارەكان‌ و بەرنامەكانی ئامادەكردنەوە‌ و ئاوەدان كردنەوەی شارە ئازادكراوەكان لە دەستی تیرۆر، ئەمە جگە لە پتەو كردنی هاوكاری ئابووری لەگەڵ عێراق لە كەرتە جیاجیاكاندا".

ڕوونیشی كردەوە كە هەموو ئەو دەستپێشخەریانە ئاماژەن بۆ گەڕانەوەی پەیوەندی نێوان عێراق ‌و کووەیت بۆ دۆخی جارانی بەوپێیەی كە پەیوەندی برایانە‌ و دراوسێیەتی نێوان برایان‌ و هاوكاران‌ و هاوپشتانە كە بەرژەوەندی لێک نزیكیان هەیە‌ و رووبەرووی ئاستەنگی هاوشێوە دەبنەوە وەكوو تیرۆر ‌و توندڕەوی ئامانجی هاوبەش پێكەوەیان دەبەستێتەوە لە پرسەكانی پەیوەست بە پەرەپێدان ‌و ئاوەدان كردنەوە ‌و پتەو كردنی بەرەژەوەندی هاوبەش.

حەدیسی وتیشی: "بارودۆخی ئاسایی نێوان هەردوو وڵات ئەوەیە كە بەرلە ساڵی 1990 هەبوو، بەرلەوەی داگیركردنی کووەیت لەلایەن رژێمی پێشووەوە تێكی بدات.

ناوبراو دووپاتیشی كردەوە هەردوو وڵات توانیویانە لاپەڕەی بە ئازاری رابردوو هەڵبدەنەوە پەیوەندییەكانیان بگەیەننەوە ئاستی جارانی.

لەلایەن خۆشیەوە عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی جەنگی‌ و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە عێراق وتی سوپای ئەمڕۆی عێراق هەمان ئەو سوپایە نییە كە کووەیتی داگیر كرد، روونیشی كردەوە كە هێزە ئەمنییەكان ئێستا بەپێی ئەركێكی ڕوون كاردەكەن كە ئەویش بەرگری كردنە لە عێراق ‌و گەل و خاكەكەی و پاراستنی لە هەر دەستوەردانێكی دەرەكی.

یەحیا رەسوڵ دووپاتیشی كردەوە كە عێراق رێز لە دەوڵەتانی دراوسێ بەتایبەتیش کووەیت و گەلەكەی دەگرێت و پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵیان هەیە.

سەبارەت بە دۆسێی بێسەروشوێنانی کوەیتیش ڕوونی كردەوە كە دۆسێكە لە وەزارەتی مافی مرۆڤی هەڵوەشاوەوە گواستراوەتەوە بۆ وەزارەتی بەرگری كە ئەویش هەوڵی زۆر دەدات بۆ گەیشتن بە روفاتەكانیان ‌و گەڕاندنەوەیان بۆ كەسوكاریان.

وتەبێژی ناوەندی راگەیاندنی جەنگی‌ و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان وتیشی: وەزارەت هەر زانیارییێكی پێ بگات سەبارەت بە بێسەروشوێنانی کووەیتی سستی نانوێنێت لە بەدواداچوون ‌و وردبینی كردن، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە ئەو ئەركە مرۆییە، بەرلەوەی سەربازی بێت.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە 18ی حوزەیرانی رابردوودا رایگەیاند پاداشتی دارایی بەنرخ دانراوە بۆ هەر كەسێک زانیاری بدات لەبارەی روفاتی بێسەروشوێنانی کووەیتی لە عێراق یان كەلوپەلی بەتاڵانبراوی کووەیت لەكاتی داگیركردنی وڵاتەكە لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە.

پێشتریش مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سوپاسگوزاریی زۆری وڵاتەكەی بۆ كوێت دەربڕی لەبەرئەوەی ئەو كۆمەكە مرۆییانەی لەوێوە وەریان دەگرێت گەورەترینە بەراورد بە كۆمەكی دەوڵەتانی عەرەبی دیكە.

کووەیت لە ساڵی 2015دا بڕی 200 ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانی كردنی هەوڵە مرۆییەكان لە عێراق تەرخان كرد، ئەمە جگە لە 100 ملیۆن دۆلار كە بەم دواییانە بۆ پشتیوانی كردنی كەرتی تەندروستی لە پارێزگای زیانلێكەوتووەكانی عێراق تەرخانی كرد، هاوكات بەردەوامیشە لە پێشكەش كردنی یارمەتی بە ئاوارەكان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27037

Your Comment

You are replying to: .
captcha