ده‌بێ له‌سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵک ده‌موچاوه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان بگۆڕدرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی جووڵانه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوێ جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تیی ئه‌و به‌ره‌یه‌ ده‌کاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ پاوانی بنه‌ماڵه‌یێکی تایبه‌تی هه‌رێمدا بێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ده‌بێ له‌سه‌ر خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵک ده‌موچاوه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان بگۆڕدرێن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د ڕه‌ئووف به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: جووڵانه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوێ دژ به‌وه‌یه‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ پاوانی بنه‌ماڵه‌یێکی تایبه‌ت واتا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ جووڵانه‌وه‌ی به‌ره‌ی نوێ هه‌رگیز په‌یڕه‌وی له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ ناکات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ ده‌بێ له‌ داهاتوویێکی نزیکدا به‌پێی خواست و ئیراده‌ی خه‌ڵک ده‌موچاوه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان بگۆڕدرێن و ده‌شڵێت: جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێی وایه‌ که‌ قۆرخکاری له هه‌ندێک پۆست وه‌ک پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابوورییه‌کان قووڵتر ده‌کاته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان له‌ هه‌رێم گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت و به‌ستێنێک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حکوومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی دیکه‌وه‌ بڕه‌خسێندرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 27014

Your Comment

You are replying to: .
captcha