مه‌ریخ له‌ نزیكترین خاڵدایه‌ له‌ زه‌ویه‌وه‌

بەشی زانست- هه‌ساره‌ی مه‌ریخ دوای 15 ساڵ هاته‌ نزیكترین خاڵ له‌ زه‌ویه‌وه‌.

کوردپرێس: به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "Space.com"، هه‌ساره‌ی سوور (مه‌ریخ) كه‌ 57.6 ملیۆن كیلۆمەتر له‌ زه‌ویه‌وه‌ دووره‌ له‌ ساڵی 2003ه‌وه‌ تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكترین خاڵ له‌ زه‌ویه‌وه‌.

مه‌ریخ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا دوای هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌ چواره‌م هه‌ساره‌ داده‌نرێت بۆ نزیكی له‌ خۆر، 230 ملیۆن كیلۆمەتر له‌ خۆره‌وه‌ دووره‌.

له‌ كاتێكدا هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌ 365 رۆژ به‌ده‌وری خولگه‌ی خۆردا ده‌سوڕێته‌وه‌، هه‌ساره‌ی مه‌ریخ به‌ 687 رۆژ خولەکەی ته‌واو ده‌كات.

دوواین جار ساڵی 2003 مه‌ریخ به‌ دووری 55.6 ملیۆن كیلۆمەتر هاته‌ نزیكترین خاڵ له‌ زه‌ویه‌وه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نزیک بوونه‌وه‌ی داهاتوو شەشی تشرینی یه‌كه‌می 2020 ڕووبدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 27008

Your Comment

You are replying to: .
captcha