کوردپرێس- ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له زاری سه‌رچاوه‌یێک كه نهیویستوووه ناوی ئاشكرا بكرێت بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا لایه‌نه عێراقییه‌كانی ئاگادار كردوووه‌ته‌وه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی بژارده‌ی یه‌كه‌مه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ویلایه‌تی دووهه‌م دوور له له‌به‌رچاوگرتنی قه‌باره و جۆری ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ عه‌بادی پێكدێنن یان به‌شداری له‌گه‌ڵ ناكه‌ن.
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوووه: له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مریكادا هۆشداری ئه‌وه‌ش به ژماره‌یێک لایه‌ن و كه‌سایه‌تی دراوه كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه په‌سه‌ند نین خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ئاماده نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوووه: ئه‌م په‌یامه‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به ململانێكانی ئه‌مریكا و ئێران و ئابڵوقه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران هه‌یه.
سه‌رچاوه: KNN
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment