دادگای توركیا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ ئازاد بكات

به‌شی تورکیا- دادگه‌ی تورکیا ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ قه‌شه‌ ئه‌مریکییه‌که ئازاد بکات‌ که‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیر کراوه‌.

کوردپرێس- پارێزه‌ر ئیسماعیل جیم هاڵاڤۆرت به‌ ئاژانسی "ڕۆیته‌رز"ی ڕاگه‌یاندوووه: تانه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئێزمیر بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا داوه ‌و داوای ئازادكردن و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شت كردنی كردوووه‌ له‌سه‌ری به‌ڵام ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 31ی ته‌مووز ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی "خه‌به‌ر" له‌ توركیا بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دادگای ئێزمیر بڕیاری داوه‌ به‌ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی ئه‌و پارێزه‌ره‌ بۆ ئازادكردنی قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ له ‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له ‌ناو ماڵه‌كه‌یدا.

ئیسماعیل جیم هاڵاڤۆرت ده‌شڵێت: له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و قه‌شه‌ ئه‌مریكییه‌ ماوه‌ی 21 مانگه‌ له‌ توركیا زیندانی كراوه‌، به‌ر له‌وه‌ی له ‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا دادگا بڕیار بدات بگوێزرێته‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له ‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ ئیزمیر كه‌ به‌هۆی دادگایی كردنی ناوبراوه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نكه‌ره‌ و واشنتۆن گرژیان تێكه‌وتوووه‌ و توركیا ناوبراو به‌ هاوكاری فه‌تحوللا گوله‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات و ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا داواى ئازادكردنى قه‌شه‌ برانسۆن له‌ توركیا ده‌كات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و قه‌شه‌یه‌ بێتاوانه‌.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26992

Your Comment

You are replying to: .
captcha