40 مەرجی داناوە/ سه‌در مه‌رجه‌كانی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عیراق ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- موقته‌دا سه‌در چه‌ند مه‌رجێک بۆ هاوپه‌یمانێتی كردن له‌گه‌ڵ كوتله‌ براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن داده‌نێت و 40 مه‌رجیش بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عیراق دیاری ده‌كات گرنگترینیان ده‌بێ كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له‌ ڕاگه‌یێندراوێكی ده‌ستنووسدا مه‌رجه‌كانی ڕه‌وته‌كه‌ی بۆ هاوپه‌یمانێتی كردن و دیاری كردنی كاندیدێک بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دیاری كردوووه‌ و جه‌ختیشی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ نابێ دابه‌ش كردنی پۆستی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای موحاسه‌سه‌ بێت به‌ڵكوو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆڕی و لێهاتووییی ئازایه‌تی بێت.

له‌ مه‌رجه‌كانی سه‌در بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وه‌لائی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ ته‌نها بۆ عیراق بێت و هیچ لایه‌نێكی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ش ده‌موچاوه‌ كۆنه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌ حكوومییه‌كان له‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كاندید نه‌كه‌ن.

سه‌در داواشی كردوووه‌ لیژنه‌یێكی باڵا به‌ سه‌رپه‌رشتی دادگای عێراقی پێک بهێنرێت بۆ سزادانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ر هه‌یه‌.

مه‌رجێكی دیكه‌ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی بریتییه‌ له‌ پێدانی پۆسته‌ جێبه‌جێكارییه‌كان به‌ كه‌سانی ته‌كنۆكرات و تایبه‌تمه‌ند نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای پشک پشكێنه‌ی حزبی و تایفی.

موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ی ده‌ستنیشان كردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراقیش مه‌رجه‌كانی ئاشكرا كردوووه‌ گرنگترینیان ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێ كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ها نابێ خاوه‌نی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ بێت و له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانییش كه‌سێكی خوازراو بێت، نابێ به‌ هیچ جۆرێكیش خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاندید بكات، كه‌سێكی خاوه‌ن ڕابردووی باش و ده‌ستپاک بێت، ئازا و خۆڕاگر بێت له ‌به‌رده‌م گوشاره‌ ده‌ره‌كییه‌كان و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵات بكات و بتوانێت به‌ زمانێكیش قسه‌ بكات.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26990

Your Comment

You are replying to: .
captcha