سکاڵا لە سەر نوێنەرێکی دیکەی HDP تۆمار کرا

بەشی تورکیا- داواکاری جمهوورییەتی تورکیا لە ئەستەنبۆڵ دژ بە ئەرکان باش، نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەڕلەمانی تورکیا لە پشکی HDP دۆسیەی تۆمار کرد ئەوەش بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی جمهوورییەت نووسیویەتی: داواکاری جمهووریەتی ئەستەنبۆڵ دژ بە ئەرکا باش نوێنەری ئەستەنبۆڵ لە پەڕلەمانی تورکیا لە پشکی HDP دۆسیەی تۆمار کرد ئەوەش بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە.

داواکاری جمهوورییەتی ئەستەنبۆڵ بەکارهێنانی دەستەواژەی "دیکتاتۆر" بۆ سەرۆککۆماری تورکیا بە سووکایەتی­کردن دەزانێت و بەدواداچوونی یاساییی لەو بارەیەوە دەست پێکردووە.

ئەرکان باش لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی "ئیلەری هابر"ی وتووە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە برادەرە پارێزگارەکانەوە دەستم کەوتووە ئەو کەسەی لە تورکیا تەسلیمی ئیرادەی حکومڕانیی سیاسی نەبێت تۆمەتی ساختەی "سووکایەتی کردن بە سەرکۆمار"ی دەخرێتە پاڵ و دۆسیەی بۆ تۆمار دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو دۆخەی ئێستا یاسای پێوە گلاوە بۆ هەمووان دەرکەوتووە هەر بۆیەش هاوکات بوونی ئەو دۆسییەیەی بۆم تۆمار کراوە لەگەڵ خولی نوێنەرایەتیم لە پەڕلەمان بە سودفە نازانم.

News Code 26986

Your Comment

You are replying to: .
captcha