به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه ستیڤن فه‌یگن سه‌رکونسووڵی نوێی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ده‌ستبه‌کار بوووه و ڕۆژی سێشه‌ممه 31ی تهمووز له مه‌راسیمی به‌خشینی بڕوانامه به 100 پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له‌لایه‌ن هێزه هاوپه‌یمانه‌کان که به‌ریتانیا سه‌رۆکایه‌تییان ده‌کات ستیڤن فه‌یگن قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان کرد و سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی چاكسازیی هاوپه‌یمانان له نێو هێزی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: "ئه‌و به‌رنامه‌ی ڕیفۆرمه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه و پێویستیشه هێزی پێشمه‌رگه یه‌كگرتوو بێت تاوه‌كوو ببێته هێزێكی به‌تواناتر."
فه‌یگن وتیشی: "ده‌مه‌وێت ئه‌وه ڕابگه‌یێنم كه ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئێمه به ته‌واوه‌تی پشتگیریی ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت بڵێم كه ئه‌و پڕۆسه‌یه كاتێكی زۆر ده‌خایه‌نێت چوونكه به‌رنامه‌كه به‌رنامه‌یێكی تۆكمه‌یه. ئێمه پێمانوایه كه گرنگه هێزی پێشمه‌رگه یه‌كگرتوو بێت و ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش وا ده‌كات كه پێشمه‌رگه ببێته هێزێكی به‌تواناتر."
شایانی باسه؛ ستیڤن فه‌یگن سه‌رکونسووڵی نوێی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ئه‌ندامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایه بۆ خزمه‌تی باڵای ده‌ره‌کی. پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ کاروباری ئێران بوووه. هه‌روه‌ها ئه‌و سهرکونسووڵه یاریده‌ده‌ری جێگری سکرتێری گشتی و دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌کته‌بی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ کاروباری باشوور و ناوه‌ڕاستی ئاسیا بوووه و وه‌ک ئه‌ندامێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له شاره‌کانی به‌غدا، برۆکسڵ، ئیسلام ئاباد، ئه‌ستانه، مۆستار، مینسک، ته‌بلیس و قاهیره خزمه‌تی کردوووه. فه‌یگن له شاری نیویۆرک له دایکبوووه و زمانه‌کانی ڕووسی، جۆرجی و سێربۆ- کرواتی ده‌زانێت. له زانکۆکانی ویلیامز کۆلێج و مه‌شیگن بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس و ماسته‌ری به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment