نێچیرڤان بارزانی مه‌رجی بۆ وه‌رگرتنی دووباره‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌ هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شرۆڤه‌کارێکی سیاسیی عێراق ده‌ڵێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌ دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌که‌ی له‌ به‌غدا داوای له‌ ناوبراو کردوووه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق بودجه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان بدات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌بیز به‌ هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه‌: نێچیرڤان بارزانی له‌ دیدار له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هاوکاری له‌سه‌ر پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان له‌ به‌رانبه‌ر ته‌رخاندانی هه‌ندێک بودجه‌ی 2018ی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پشتیوانی له‌ وه‌رگرتنی خولێکی دیکه‌ی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی پێشنیار کردوووه‌ به‌ڵام ئێستا هه‌موو ڕێگاکان بۆ وه‌رگرتنی خولێکی دیکه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌ داخراوه‌یه‌.

ناوبراو وتیشی: تێکڕای ئه‌و ڕێککه‌وتننانه‌ی که‌ له‌ به‌غدا ئه‌نجام ده‌درێت تاکوو ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی فه‌رمیی هه‌ڵبژاردن لێڵ و ناڕوون ده‌بێت.

ناوبراو به‌ دووری نازانێت سیناریۆی ساڵانی ڕابردووی پێکهێنانی ده‌وڵه‌ت به‌پێی پشکخوازی پۆستی سیادی له‌ عێراق دووپات ببێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 26958

Your Comment

You are replying to: .
captcha