کوردپرێس:
بەهمەن قوبادی دەرهێنەر و فیلمسازی گەورەی کورد بە 4 فیلم لە وڵاتی چێک بەشداریی گەورەترین فستیڤاڵی ناڕکابەریی فیلمی جیهانی کرد کە لە ژێر ناوی Summer film school بەڕێوە چوو و خەڵاتی ئەو فستیڤاڵەی بردەوە.
فستیڤاڵی فیلمی Summer film school گەورەترین فستیڤاڵی ناڕکابەریی جیهانە کە هەموو ساڵێک لە وڵاتی چێک بەڕێوە دەچێت و هەموو ساڵێک لە سەرتاسەری جیهانەوە 200 فیلمی درێژ و 100 کورتە فیلم بەشداریی فستیڤاڵەکە دەکەن .
فستیڤاڵی Summer film school لە 27ی حوزەیران تا 5ی ئاب بەڕێوە دەچێت و ئامانجی فستیڤاڵەکە وانە وتن و فێرکاریی سینەمای جیهان بە بەردەنگانە.
ساڵانە 550 هەزار کەس سەردانی فستیڤاڵی Summer film school دەکەن کە زۆرینەیان خوێندکار و لایەنگری سینەمان.
لە بەشی ڕێزلێنانی فستیڤاڵەکەدا ڕێز لە بەهمەن قوبادی گیرا و فستیڤاڵەکە بە بڵاوگردنەوەی فیلمی " کیسەڵەکانیش دەفڕن" بەرهەمی بەهمەن قوبادی کرایەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا سێ فیلیم دیکەی بەهمەن قوبادی بڵاو دەکرێتەوە کە بریتین لە: "کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان"، "کەس هەواڵی پشیلە ئێرانییەکان نازانێت"، وەرزی کەرگەدەن".
Your Comment