‍ بەهمەن قوبادی خەڵاتی گەورەترین فستیڤاڵی فیلمی ناڕکابەریی جیهانی بردەوە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- خەڵاتی شانازیی چل و چوارەمین فستیڤاڵی فیلمی Summer film school لە وڵاتی چێک بەخشرا بە بەهمەن قوبادی.

کوردپرێس:

بەهمەن قوبادی دەرهێنەر و فیلمسازی گەورەی کورد بە 4 فیلم لە وڵاتی چێک بەشداریی گەورەترین فستیڤاڵی ناڕکابەریی فیلمی جیهانی کرد کە لە ژێر ناوی Summer film school بەڕێوە چوو و خەڵاتی ئەو فستیڤاڵەی بردەوە.

فستیڤاڵی فیلمی Summer film school گەورەترین فستیڤاڵی ناڕکابەریی جیهانە کە هەموو ساڵێک لە وڵاتی چێک بەڕێوە دەچێت و هەموو ساڵێک لە سەرتاسەری جیهانەوە 200 فیلمی درێژ و 100 کورتە فیلم بەشداریی فستیڤاڵەکە دەکەن .

فستیڤاڵی Summer film school لە 27ی حوزەیران تا 5ی ئاب بەڕێوە دەچێت و ئامانجی فستیڤاڵەکە وانە وتن و فێرکاریی سینەمای جیهان بە بەردەنگانە.

ساڵانە 550 هەزار کەس سەردانی فستیڤاڵی Summer film school دەکەن کە زۆرینەیان خوێندکار و لایەنگری سینەمان.

لە بەشی ڕێزلێنانی فستیڤاڵەکەدا ڕێز لە بەهمەن قوبادی گیرا و فستیڤاڵەکە بە بڵاوگردنەوەی فیلمی " کیسەڵەکانیش دەفڕن" بەرهەمی بەهمەن قوبادی کرایەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا سێ فیلیم دیکەی بەهمەن قوبادی بڵاو دەکرێتەوە کە بریتین لە: "کاتێک بۆ مەستیی ئەسپەکان"، "کەس هەواڵی پشیلە ئێرانییەکان نازانێت"، وەرزی کەرگەدەن".

News Code 26950

Your Comment

You are replying to: .
captcha