به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی ته‌مووزی 2018 به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت وڵاتانی عه‌ره‌بی بدۆشێت و ده‌نگۆی دروست كردنی ناتۆی عه‌ره‌بیش ته‌نها دروشمه.
ناوبراو وتیشی: ئێران سوود له هه‌موو ده‌رفه‌تێک وه‌رده‌گرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه و سیاسه‌تێكی تایبه‌تیشمان به‌رامبه‌ر وڵاتانی دۆست و نه‌یار هه‌یه.
قاسمی ئاشكراشی كرد: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا كێشه له‌گه‌ڵ ئێران دروست بكات زیانێكی گه‌وره ده‌كات چوونكه ئێران هه‌موو ئامادهكارییێكی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كردوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که ئێران هه‌وڵ ده‌دات سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكات.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه به‌نیازه ناتۆی عه‌ره‌بی له ناوچه‌كه دژی ئێران دروست بكات و له وه‌ڵامدا تاران دروست كردنی ئه‌و ناتۆیه به دروشم له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
سه‌رچاوه: ئیسنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment