به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که به مه‌به‌ستی به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی بریکس سه‌ردانی ئه‌فریقای باشووری کردبوو له‌گه‌ڵ شی جین پینگ سه‌رۆک کۆماری چین کۆ بوویه‌وه و له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: دانووستانێکی ئیجابیمان له‌گه‌ڵ چین له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی ئه‌نجام دا. ئێمه له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ڕووسیا هه‌نگاوێکی جیدیمان گرته‌به‌ر و ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش درێژه‌ی هه‌یه و له‌وباره‌وه سه‌رمایه‌دانه‌رییێکی زیاتر له 20-22 میلیارد دۆلاریمان ئه‌نجام دا که سه‌رمایه‌دانه‌رییێکی جیدییه. دووهه‌مین ڕێککه‌وتنمان له‌گه‌ڵ وڵاتی ژاپۆن ئه‌نجام دا. سێهه‌مین هه‌نگاومان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵگرت به‌ڵام له‌باره‌ی فه‌ڕه‌نسا به هه‌ر هۆکارێکه‌وه بێت هاوکارییێکی لاوازمان هه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ده‌مانه‌وێت به هاوکاریی چین سێهه‌مین هێزگه‌ی ئه‌تۆمیی خۆمان دابمه‌زرێنین. چین تێڕوانینێکی ئیجابی بۆ سێهه‌مین هێزگه‌ی ئه‌تۆمیی تورکیا هه‌یه و ئینشائه‌ڵڵا ئه‌و کاره‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ین. هه‌لومه‌رجێکی ئیجابیمان هه‌یه. به دوای ئه‌نجامدانی کاره پێویسته‌کان ته‌نانه‌ت چواره‌مین هێزگه‌ی خۆمان له چین دروست ده‌که‌ین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی تایم تورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment